نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى لاتڤیا كرد
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، به بۆنه‌ى وه‌رگرتنى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌م خوله‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاوه كه بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگه، پیرۆزبایى له لاتڤیا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست. هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له به‌ڕێز باڵیۆزى لاتڤیا له عیراق كرد، كه ساڵى ڕابردوو ده‌ستبه‌كار بووه و بۆ جارى یه‌كه‌مه لاتڤیا باڵیۆزێكى خۆى له عیراق داده‌مه‌زرێنێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، تیشك خرایه سه‌ر شه‌ڕى دژى تیرۆر و باس له سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه و پاككردنه‌وه‌ى زۆربه‌ى زۆرى ناوچه‌كان له تیرۆرستان كرا. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه بۆ له‌ناوبردنى تیرۆرستان، پێشمه‌رگه پێویستى به چه‌كى قورس و مه‌شق و ڕاهێنان و هاوكاریى سه‌ربازیى زیاتر هه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن بۆ به‌هاناوه‌چوونى ئاواره و په‌نابه‌رانیش، هه‌رێمى كوردستان پێویستى به یارمه‌تیدان و هاوكاریى زیاترى یه‌كێتیى و ئه‌ورووپا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى هه‌یه.
چالاكیى بازرگانیى كۆمپانیاكانى لاتڤیا له هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانییه‌كانى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تیى بره‌ودانى زیاتر به كار و چالاكیى بازرگانى وڵاته‌كه‌یان له هه‌رێم، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و وڵاتانى دراوسێ و ڕه‌وش و باوردۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و سووریا به‌تایبه‌تى، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
