سوپا سالاری پێشمه‌رگه: گورزێكی باشمان له داعش دا... ئەوەندە لە یەکەوە نزیک بووین، بە چاو یەکترمان بینیوە
فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ داعش له سنووری ساڵحیەوە هێرشێكیان هێنا، به‌ڵام پێشوه‌خته زانیاریمان هه‌بوو كه هێرش دەهێنن؛ خۆی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وام چاودێرییان دەکا؛ ئاخرییەکەیشی ئەم سه‌رله‌به‌یانییە (20/1/2015)، داعش هێرشیان هێنایە سه‌ر ساڵحیه و قه‌سریج، له میحوه‌ری زوممار، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی قاره‌مانانه هێرشه‌كه‌یان تێك شاندنەوە و، چه‌ندین چه‌كوچۆڵیشیان لێ تێك شکاندن؛ خۆ ئه‌گه‌ر قاره‌مانەتیی پێشمه‌رگه نه‌بووایه، ئه‌وه داعش ده‌گه‌یشتنه ئه‌و خه‌نده‌قانه‌ی كه لێ دراون بۆ ڕێگری له هه‌مه‌ره‌كان، چونكه داعش چه‌كی زۆر قورسی به‌كار هێناوه."
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو له شه‌ڕه‌كه‌دا بە دۆشكه و قازیفه و بی‌كه‌ی‌سی شەڕیان کردووە؛ ئەوەندەیش لە یەکەوە نزیک بوونە، بە چاو یەکتریان بینیوە.
