شه‌وی رابڕدوو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له شنگال هێرشێكى تیرۆریستانى داعشیان تێك‌شكاند و زیانى زۆریان پێگه‌یاندن . له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید به‌هره‌م یاسین به‌رپرسی میحوه‌ری شنگال به كوردستان تیڤی راگه‌یاند كه كاتژمێر هه‌شت و سیى خوله‌كى شه‌وی رابڕدوو تیرۆریستانى داعش له گه‌ڕه‌كى به‌ربه‌رۆژى شنگال هێرشێكیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هێنا، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه زۆر به توندى لێیان هاتنه ده‌ست و له شه‌ڕێكى تونددا كه تا كاتژمێر نۆ و چل و پێنج خوله‌كى شه‌و به‌رده‌وام بوو، هێرشه‌كه‌ى داعشیان تێك‌شكاند و زیانى گه‌وره‌یان پێگه‌یاندن و پاشه‌كشه‌یان پێكردن و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریان لێكه‌ته‌وه .