ڕەوشی شنگال ئارامە و، ھێزی پێشمەرگە لەئامادە باشی تەواو دایە
عەمید بارام عەریف یاسین، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێشەو، زیاتر لە30 ئۆتۆمبیل هێزی تازەنەفەس ھاتووەته بۆ داعشەکانی شنگال، بەڵام هێشتا ھیچ ھێرشێکیان نەکردووە و، تەنیا ئەمڕۆ ھەندێک تەقە ھەبووە."
بارام عەریف یاسین گوتیشی: "ھاتنی ھێز بۆ ئەوان، ھیچ کاریگەرییەکی نابێت بۆ سەر ئێمە و، ھێزی پێشمەرگە بە ورەیەکی پۆڵایینەوە لە بەرگرییەکی بەھێزدایە و، خەڵکی ھەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، ھەر ھێرشێک بکەن تێکیان دەشکێنین.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ڕوونیشی کردەوە، ئێستا ڕەوشەکە ئارامە و، جارێ ھیچ شەڕ نییە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بەردەوام لەسەر هەستە و، ئاگای لە هەموو جموجۆڵێکی داعشه."
