سەرۆکی حکوومەت پاڵپشتی لە بڕیارەکانی وەزارەتی دارایی دەکات
لە کۆبوونەوەیەکدا نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتیی تەواوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بڕیارەکانی وەزارەتی دارایی دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت سەبارەت بە پرسی بودجەی هەرێم گوتی کە تا پەسەندکردنی بودجەی گشتیی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەران، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، مانگانە یەک لەسەر دوانزدەی بودجەی گشتیی عێراق رەوانەی هەرێمی دەکرێت.
