سهرژميریی خێزانه‌كان له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی کەرکووک ده‌ستى پێكرد
سەرچاوەیەكی ئه‌منى بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكدا ليژنه‌يه‌ك له ده‌زگاى هه‌واڵگرى و موختاره‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى كه‌ركووك ده‌ستيان به ناونووسينى ماڵه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى زانيارىی ته‌واويان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بيت کە چه‌ند خێزان هاتوونه‌ته نيو شارى كه‌ركووك و هه‌روه‌ها ليژنه‌كان له‌كاتى تۆماركردنى ناوی خێزانه‌كان، ژماره له‌و خانوانه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت ئه‌وانه له‌لايه‌ن ليژنهكانهوه سه‌رژمێرى كراون.
جيگهى باسه، به‌پێ ئاماره نافهرمييهكان، ژماره‌ى خێزانه عه‌ره‌به‌كان كه به‌هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه هاتوونه‌ته شارى كه‌ركووك، گه‌يشتووه‌ته نزيكه‌ى 100هه‌زار خيزان .
