په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای سندووقی نهوتو گاز ساز ده‌كات
هالۆ گوتیشی: "ناكۆكی له‌سه‌ر دوو خاڵ هه‌یه؛ یه‌كه‌م سندووقه‌كه سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بێت، یاخود ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و گاز؛ دووه‌مینیش ئه‌وه‌یه كه ده‌سته‌ی ئه‌و سندووقه هه‌موویان له په‌رله‌مان سوێندی یاسایی بخۆن یاخود ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌كه كه پله‌ی وه‌زیری ده‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕوونیشی كرده‌وه كه: "ئیمه پێمان باشه سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و گاز بێت، نه‌ك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، چونكه دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز دۆسیه‌یه‌كی هه‌ستیاره و وه‌زیره‌كان هه‌موویان په‌یوه‌ندییان به‌و بابه‌ته‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و گاز په‌یوه‌ندیدارن به‌و بابه‌ته‌وه. ئێمه پێمان باشه كه ته‌نیا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سندووقی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مان سوێندی یاسایی بخوات، چونكه وه‌زیر و سه‌رۆكی ده‌سته‌كانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه‌یه، بۆیه پێویست ناكات هه‌موو ده‌سته له په‌رله‌ماندا سوێندی یاسایی بخۆن.به پێی پڕۆژه‌یاسای سندووقی داهاتی نه‌وت، ناوی ده‌سته‌كه ده‌بێت به ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سندووقی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان.
