دامەزراندنی كانتۆنی شەنگال پێچەوانەی دەستووری عێراق و پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستانە

دامەزراندنی كانتۆنی شەنگال پێچەوانەی دەستووری عێراق و پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستانە
موحسین سەعدون ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، راگەیاندنی كانتۆنی شەنگال لەلایەن پەكەكەوە پێچەوانەی دەستووری عێراقەو دەچێتە چوار چیوەی دەستێوەردان لەكاروباری ناوەخۆی وڵاتێكی تر.

موحسین سەعدون هەروەها گوتی، بە پێی دەستووری هەمیشەیی، عێراق بۆ هەرێمێك و چەند پارێزگایەك دابەش كراوە، دامەزراندنی هەر هەرێمێكیش وەك لە دەستور روون كراوەتەوە دەبێ لەپارێزگایەك یان زیاتر پێكبهێندرێ، بەڵام بە هۆی ئەوەی شەنگال لەبنەڕەتدا قەزایە نابێتە هەرێمێكی سەربەخۆ.

راشیگەیاند، بە پێی دەستووری عێراق و پرۆژە دەستوری هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك ناوی كانتۆن نەهاتووە، بۆیە راگەیاندنی كانتۆن لەشەنگال یان هەر شوێنێكی دیكە پێچەوانەی دەستور و یاسایە.

هێمای بۆ ئەوەش كرد، ئەم هەنگاوەی پەكەكە دەچێتە چوار چیوەی دەستێوەردان لەكاروباری ناوەخۆی عێراق و هەرێمی كوردستان، هەر دەستێوەردانێكی دەرەكیش دەكرێ رێی لێ بگیرێ.
Top