پتر لە 200 بەڵگەنامە دیكە بەشێوەیەكی لەبارەی تاوانی دژ بە ئێزدیەكان كۆكراوەتەوە
هەروەها گوتی: هەوڵەكانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانی دژ بە كوردانی ئێزدی و پێكهاتەكانی دیكە لەسەر دەستی داعش درێژەی هەیە، لەپارێزگەی دهۆك سەنتەرێكی لێكۆڵینەوەو كۆكردنەوەی بەڵگەو بە دیكۆمێنت كردنی دامەزراوە كە دادوەرێك سەرۆكایەتی دەكا تا ئێستە پتر لە 200 بەڵگەنامە كە بە شێوەیەكی زانستی كاری لەسەر كراوە كۆكراوە.
ئاماژەیبەوەشدا، ئەو بەڵگەنامەو دیكۆمێنت كە لەبواری بونی گۆڕی بە كۆمەڵ، گرتەی ڤیدیۆیی و گوتەی شایەتحال و چەندین بەڵگەی دیك كەوتۆتە دەست ئەو سەنتەرە كە دەریدەخەن داعش تاوانی گەورەی بەرامبەر بە ئێزدیەكان ئەنجامداوە.
