داعش سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ 56 ئه‌فسه‌ر ده‌ركرد

 داعش سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ 56 ئه‌فسه‌ر ده‌ركرد
سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌وبه‌یان كردووه‌ و به‌یعه‌تیان به‌و رێكخراوه‌ داوه‌، داعش سزای‌ له‌سێداره‌دان بۆ 56 ئه‌فسه‌ری‌ سوپای‌ عێراقی‌ ده‌ركرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا، ئاشكرایكرد: رێكخراوی‌ داعش سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ 56 ئه‌فسه‌ری‌ سوپای‌ عێراقی‌ ده‌ركردووه‌، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی‌ داگیركردنی‌ موسڵدا له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه‌ ته‌وبه‌یان كردووه‌ و به‌یعه‌تیان به‌رێكخراوه‌كه‌ داوه‌.

باس له‌وه‌شكراوه‌: سزای‌ له‌سێداره‌دانه‌كه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌ ئاشكراشیكرد: سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ سه‌ر به‌ عه‌شیره‌تی‌ "ئه‌لبو مه‌تیوت"ی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ شه‌نگالی‌ باشوری‌ رۆژئاوای‌ موسڵن.
Top