عوسمان ئۆجەلان: كانتۆن، دژی به‌رژه‌وه‌ندیی كورده... ده‌خوازم په‌كه‌كه ئه‌و نیقاشه نادروسته ڕاوه‌ستێنن
عوسمان ئۆجەلان، برای ڕێبەری زیندانیكرداوی پەكەكە و، سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆی كورد، بە ماڵپه‌ری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا له باشووری كوردستان سیسته‌مێكی فیدراڵی هه‌یه، كه له سیسته‌می كانتۆن زۆر له پێشترهوەیە. چوار ڕێگا هه‌یه، یه‌كه‌میان سه‌ربه‌خۆییه و، دووه‌مین فیدراڵییه و، سێیه‌میان حوكمی زاتییه و، چواره‌میان كانتۆنه، كه سیسته‌می كانتۆن سیسته‌می هه‌ره لاوازه و، به‌رژه‌وه‌ندیی كورد، بە سیسته‌می كانتۆن، جێبه‌جێ نابێت. ده‌توانین بێژین ده‌سه‌ڵاتی داگیركاری به‌رده‌وام ده‌كات، به‌ڵام یه‌ك جیاوازی هه‌یه، به زمانی كوردی، داگیركارییەکە به‌رده‌وام ده‌كات، بۆیه ده‌توانم بڵێم سیسته‌می كانتۆن نه له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردایە و، نه چاره‌سه‌ریشه. حوكمی زاتی یاخود ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ری له‌و له پێشترهوەیە."
(ئۆجه‌لان) گوتیشی: "ئێستا له باشووری كوردستاندا، سیسته‌می فیدراڵی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان دێته په‌یڕه‌وكردن، كه بۆ ڕه‌وشی ئێستا چاره‌سه‌رییه له به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌تی باشووری كوردستان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆیی له پێشه. له كاتێكی وادا داخوازی كانتۆن دژی به‌رژه‌وه‌ندیی كورده و، پێویسته هیچ كوردێك ئه‌و سیسته‌مه قبووڵ نه‌كات، نه له باشووری كوردستاندا نه له به‌شه‌كانی تری كوردستان چونكه كانتۆن له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردان نییه سیسته‌مێكه دژی به‌رژه‌وه‌ندیی كورده و سیسته‌می داگیركارییه كه به‌زمانی كوردی ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وامیی پێ بده‌ن؛ بۆیه پێویسته كورد به ده‌نگێكی به‌رز له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانەوە سیسته‌می كانتۆنی ڕه‌ت بكەنەوه."
پێوه‌ست به داخوازیی په‌كه‌كه و كانتۆن بۆ شنگال (ئۆجەلان) گوتی: "ئه‌و داخوازییه‌ی سیسته‌می كانتۆنی له شنگال به ته‌واوی خه‌ڵه‌ته، چونكه شنگال به‌شێكه له باشووری كوردستان، ڕاسته ئێزدییەكان تایبه‌تمه‌ندیی خۆیانیان هه‌یه، به‌ڵام جوگرافیه‌ن سه‌ر به باشووری كوردستانن و، له‌و به‌شه‌یشدا گفتوگۆی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه. له ڕه‌وشێكی وادا سیسته‌می كانتۆنی له شنگال چا بكرێت هیچ دروست نییه."
(عوسمان ئۆجەلان) گوتیشی: "داخوازیی سیسته‌می كانتۆنی له شنگال داخوازییه‌كی ڕاست نییه و، ده‌ستێوه‌ردانه؛ بۆیه پێویست ناکات هێزێكی تر ده‌ست وەربداتە باشووری كوردستان، به تایبه‌تی له شنگال، كه جێگای نیقاش نییه. ڕاستە پێشمه‌رگه ئێستا له كۆبانێیه، بەڵام کە ئەوێ ئازاد بوو، ده‌گه‌ڕێته‌وه باشووری كوردستان. په‌كه‌كه‌یش کە پشگیریی لە باشووری كوردستان كردووه، له دژی داعش له شه‌ڕدا بووه، ئه‌وه شتێكی باشه، به‌ڵام كه كاریان ته‌واو بوو و، داعش شكستی هێنا، پێویسته ئه‌وانیش بگەڕێنه‌وه شوێنی خۆیان و، نه‌ڵێن ئێره داگیر ده‌كه‌ین و، سیسته‌می كانتۆنی ئاوا ده‌كه‌ین."
پێوه‌ست به‌و داخوازییه‌ی په‌كه‌كه (ئۆجەلان) گوتی: "من وه‌كو سیاسه‌تمه‌دارێكی سه‌ربه‌خۆی كورد و، وه‌كو وڵاتپارێزێكی كورد، ئه‌و داخوازییه‌ی په‌كه‌كه له جێ‌دا نابینم و، ڕه‌تی ده‌كه‌مه‌وه و، ده‌بێژم ئه‌وه ئاڵۆزییەکی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و، كوردستانیش ئێستا بۆ خۆی له ژێر هێرشی داعشدایه؛ ئه‌وه‌ی ئاڵۆزی بنێتەوە، نابێته كوردێكی دروست و، وڵاتپارێز و، زه‌ره‌ر و زیان له دۆزی كوردستان ده‌دات. بۆیه له براده‌رانی په‌كه‌كه ده‌خوازم ئه‌و نیقاشه نادروسته ڕاوه‌ستێنن.
