ئێزدیەكان داوا دەكەن ناوچەكەیان بگەڕێتەوە سەر خاكی كوردستان

ئێزدیەكان داوا دەكەن ناوچەكەیان بگەڕێتەوە سەر خاكی كوردستان
ڤیان دەخیل پەرلەمانتاری عێراق راگەیاندنی ئەنجومەنێك بۆ كانتۆنی شەنگال وەك پەكەكە بانگەشەی بۆ دەكات، بە پیلانێك دژی كورد و ئێزدیەكان وەسف دەكات.
ڤیان دەخیل هەروەها گوتی، هەمیشە دوژمنانی كورد پیلان لە دژی نەتەوەكەمان دادەرێژن بۆ ئەوەی دەستكەوتەكانی لە دەست بدات و كورد پەرتەوازە بكات، راگەیاندنی ئەو ئەنجومەنەی كە پەكەكە بانگەشەی بۆ كردووە گوایە بۆ كانتۆنی شەنگالە جێبەجێ كردنی ئەو پیلانەی دوژمنانە.
راشیگەیاند، ئێزدیەكان دژی ئەو پیلانانەی دوژمنان دەوەستنەوەو رێگا نادەن هیچ ئەجیندایەكی دەرەكی بێتە جێبەجێ كردن، بۆیە پێكهێنانی ئەو ئەنجومەنی رەت دەكەینەوەو دژیشی دەوەستینەوە.
ئاماژەیبەوەشدا، بەپێچەوانەی ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكرێ، ئێزدیەكان داوا لە هەموو كوردێك دەكات هەوڵەكانی بەو ئاراستەیە چڕ بكاتەوە بۆ ئەوەی شەنگال بگەرێتەوە سەر خاكی پیرۆزی كوردستان.

Top