پەیامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی کوردستان
به‌رێزان به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤی
لە شانزەیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤیدا، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویست ده‌كه‌م و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
کوردستان تیڤی لە گەیاندنی ڕاستگۆیانەی هەواڵ و پابەندبوون بە بنەما پیشەییەکانی کاری ڕاگەیاندن و پاراستنی بەها بەرزەکانی گەلەکەمان، ڕۆڵێکی پڕشنگداری هەبووە. شانازییەکی گەورەی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤی ئەوەیە کە وێڕای ئەوەی یه‌كه‌مین کەناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانیی كوردستان و عێراقە، لەهەمان کاتدا لەڕووی پابەندبوون بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و دەنگی ڕەوای بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان، هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا لە پێشەنگدایە.
لەم ماوەیەشدا کە گەلەکەمان لە شەڕێکی داسەپاودایە لەگەڵ تیرۆریستان، کوردستان تیڤی ڕۆڵێکی پێشمەرگانە و پێشەنگی گێڕاوە بۆ گواستنەوەی هەواڵی بەرەکانی شەڕ و پاڵپشتی پێشمەرگەی کوردستان بووە.
هیوادارم کوردستان تیڤی هەروا لە سەرکەوتن و پێشکەوتن بەردەوام بێت و وەک ڕابردوو لە بڵاوکردنەوەی هوشیاری و خۆشویستنی وڵات و گیانی برایەتی و لێبووردەیی بەردەوام بن و هەر لە پێشەنگدا بمێننەوە.
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
17/1/2015
