قاسم شه‌شۆ: په‌كه‌كه له شه‌نگال میوانن و بۆیان نییه باسی كانتۆن بكه‌ن
قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ئێزدی سه‌ر چیای شه‌نگال رایگه‌یاند: "ئێمه رێز له هه‌موو پارتێكی كوردی ده‌گرین، ئه‌وان نه وه‌لی ئه‌مری ئێمه‌ن و نه بابمانن، به‌ڵكو به میوانداری هاتوونه‌ته شه‌نگال و ناتوانن بڕیاری له سه‌ر حیسابی ئێمه بده‌ن".
وتیشی: "بڕیار بڕیاری زۆربه‌ی ئێزدییه‌كانه و ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ بڕیاری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانین، بڕیاری په‌كه‌كه بڕیارێكی فاشله و ده‌توانم بڵێم ئه‌مه‌ی ئه‌وان بڕیاری فارس و عه‌ره‌ب و میتی توركیایه ".
شه‌شۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌مه خیانه‌ته له شه‌نگالی ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی كۆبوونه‌ته‌وه هیچیان سیاسی نین".
ئاماژه به‌وه‌شكرد: " ئێمه هیچ كانتۆنێكمان قبۆڵ نییه و په‌یوه‌ندیمان به سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كردووه و پێمانوتوون كه شه‌نگال بووه پارێزگا ده‌بێت سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بێت ".
فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ئێزدی سه‌ر چیای شه‌نگال ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "خه‌ڵكانێك ئه‌گه‌ر له سوریاوه یان له توركیاوه بێن و بیانه‌وێ بڕیار له‌سه‌ر ماف و چاره‌نووسی ئێمه بده‌ن ئه‌وه قبوڵی ناكه‌ین و لای ئێمه بڕیاری پوچه‌ڵن".
خه‌ندان
