شنگال..پێشمەرگە لە دوو قۆڵەوە داعشی شکاند

شنگال..پێشمەرگە لە دوو قۆڵەوە داعشی شکاند
بەرپرسی میحوەری شنگال عەمید (بەهرام عەریف) رایگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگە لە دوو قۆڵەوە داعشیان شکاند و 8 تیرۆریست کوژراون و 15ی دیکەش بریندار بوون.
فەرماندەی هێزی پیشمەرگە لە میحوەری شنگال عەمید (بەهرام عەریف یاسین) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: لە كاتژمێر سێ‌ و نیوی ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش لە دوو قۆڵەوە هێرشیان كرد لە گەڕەكی بەربەرۆشك و نەسر و سناعە، بەڵام پێشمەرگە زۆر بەتوندی بەرپەرچیان دانەوە و تێکیان شکاندن و گورزی گەورەیشیان لێ وەشاندون.
(عەمید بەهرام) گوتیشی کە، لە ئەنجامی تێكشكاندنیان لەو شەڕە لە دوا ئاماری لەبەردەستمان 8 تیرۆرستی كوژران و زیاتر لە 15 تریش برینداربوون .
ئەو فەرماندەیەی میحوەری شنگال زیاتر گوتیشی کە، تۆبخانەكانی هێزی پێشمەرگە لە پشتیوانی یەك بۆردوومانی مۆڵگەكانی تیرۆرستانی داعشیان كرد و؛ هاوكارێكی باش بوون لە تێكشكاندنی ئەو دوو هێرشە دا .
Top