لە میحوەری باشیك پێشمەرگە داعشی تێكشكاند

لە میحوەری باشیك پێشمەرگە داعشی تێكشكاند
ئەمڕۆ بەیانی چەكدارانی ڕیكخراوی تیرۆریستی داعش لە میحوەری باشیك بەنیازی هێرشكردن بوون بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە بەرلەوەی هێرش بكەن پێشمەرگە تێكی شكاندن و 4 چەكداری لێ كوشتن.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی موسڵی پارتی دیموكرداتی كوردستان، سەعید مەموزینی، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بەیانی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە میحوەری باشیك بەنیازی هێرش كردن بوون بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە بەر لەوەی هێرش بكەن هێزەكانی پێشمەرگە تۆپباران و گولەبارانی كردن و شكستی پێ هێنان و پاشەكشەی پێ كردن.

سەعید مەموزینی كە لەسەنگەری بەرگری دایە لە میحوەری باشیك بە پەیامنێری گووت: هێزی پێشمەرگە لەم شەڕەدا توانی 4 چەكداری داعش بكوژێت و شكستیان پێ بهێنێت.
Top