بەچوار برا ئامۆزایەكی خۆیان كوشت
لەوباریەوە بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر كاروان خۆشناو رایگەیاند" بەگوێرەی دانپینانی تۆمەتباران و زانیارییە سەرەتاییەكان هۆكای كوشتنەكەی سەرهەڵدانی كێشە ی قەرز بووە كە بۆتە هۆی دروست بوونی رق و كینە و شەر لە نێوانیان، دواتر ئەم چوار برایە بەناوەكانی (پ،ع) (ن.ع.ح، (ش.ع.)، (ك.ع.)، هەڵیان كوتاوتە سەرماڵی ئامۆزەكە و بە چەقۆ گوللە هێریش دەكەنە سەری تا گیان لەدەستدەدات و باوكی كوژراویش بەگوللە بریندار دەكەن.
هەروەها رائید كاروان گوتی" دوای كردنەوەی دۆسیەی لێكۆلینەوە لە هەرچوار تۆمەتبارەكە خۆیان رادەستی پۆلیس كردو ئیستا هەرچواریان بەگوێری مادەی (406) سزا دراون و بەندن لێكۆڵینەوەش بەردەوام لە رووداوەكە.
