شاندێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان سەردانی چیای شەنگاڵ دەكات
بەرەڤان حەمدی بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند، دوای دۆزینەوەی ژمارەیەك گۆڕی بە كۆمەڵ لەسەر چیای شەنگاڵ ئەو شاندە دەچێتە پارێزگای دهۆك و پاشان سەر چیا بۆ بینینی شوێنی گۆڕە بە كۆمەڵەكان كە گۆڕی بە كۆمەڵی كوردانی ئێزدی تێیدایە لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش كۆمەڵكوژ كراون.
راشیگەیاند، ئامانجیش لەو سەردانە دەست پێ كردنی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەكان كە بڕیار وایە دوای رێوشوێنە پێویستە گیراوەكان دەست بە هەڵدانەوەیان بكرێ و بە بەڵگە بكرێن و دواتر لە رێورەسمێكی شایستەدا بە خاك بسپێردرێنەوە.
