8 لاشەی دیكەی چەكدارانی داعش كەوتە دەست پێشمەرگە

8 لاشەی دیكەی چەكدارانی داعش كەوتە دەست پێشمەرگە
شەوكەت مزوری فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەكۆبانێ رای دەگەیەنێت، شەوی رابردوو لە پەرلامارێكدا بۆ سەر هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان داعش تێكدەشكێندرێ و لاشەی هەشت لەچەكدارانی دەكەونە دەست هێزی كوردی.

هەروەها رایگەیاند، شەوی رابردوو لەرۆژئاوای كۆبانێ تیرۆریستانی داعش پەلاماری هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانانیان دا، بەڵام بە هۆی چاوكراوەییەوە هەر زوو هێزی كوردی بەرپەرچیان دانەوە.

راشیگەیاند، شكست بەو هێزەی داعش هێندرا، بە پێی زانیاریەكان زیاتر لە 20 برینداریان هەبووە بێ ئەوەی هیچ زیانێك بەر شەڕڤانان و پێشمەرگە بكەوێت.
هێمای بۆ ئەوەش كرد، لاشەی هەشت چەكدارانی تیرۆریستان كەوتۆتە دەست هێزی كوردی، هەروەها چەك وتەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازیان لێ بەجێماوە.
Top