بەسەرخۆشی هەستان بەدزینی 3 ئۆتۆمبیل
لەو باریەوە رائید كاروان خۆشناو بەرێوەبەری راگەیاندنی هەولێر گوتی" لەماوەی 24 كاتژمێر دەستگیر كران و توانرا ناسنامەی دەزكان لە هەمان رۆژە لە بۆسەیەكدا ئاشكرا بكرێن و دەستگیر كران.
هەروەها گوتیشی"تۆمەتباران ناوەكانی (ر،ح) و (ز،ئ) و (س،خ) دوای دەستگیر كردنیان دانیان نا بەتاوانەكانیان و گوایە دوای خواردنەوەی كحول لە یەكێك لە یانەكانی عەنكاوە هەستاون بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە. دۆسیەی لێكۆلێنەوە بۆ ئەم رووداوە كرایەوە، دادوەری لێكۆلێنەوە بریاریدا بە بەندكردنی هەرسێ تۆمەتبار بەپیێ مادەی (443) لە یاسای سزدارنی عیراقی.
