هه‌فته‌ی داهاتوو به‌نزینی حكومی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
هه‌رێم و به‌غدا بانێك و دوو هه‌وا
له پارێزگاكانی به‌غدا لیترێك به‌نزین به پسووڵه به 450 دیناره، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان لیترێك به‌نزینی حكومی به 900 دیناره، ئه‌مه‌ش سه‌دا سه‌د زیاتره له به‌غدا. پێشتر به‌رپرسانی هه‌رێم بیانووی ئه‌وه‌یان بۆ گرانكردنی نرخی به‌نزین ده‌هێنایه‌وه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێستا به‌پێی رێككه‌وتنی به‌غداو هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌نارده كردنی نه‌وتی هه‌رێم، قه‌یرانی دارایی ره‌ویوه‌ته‌وه‌و بڕیاره به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێم ره‌وانه بكات، بۆیه به هه‌موو پێوه‌رێك پێویسته هه‌رێم نرخی به‌نزین و سووته‌مه‌نی دابه‌زێنێت.
حكومه‌ت هاته سه‌ر خه‌ت
د. شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان په‌یوه‌ندی گرتووه بۆ تاووتوێكردنی نرخی به‌نزین، كه ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌رزان ببێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێم به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا كه هه‌فته‌ی داهاتوو حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌ستكاری بكرێت.
وتیشی: "هێشتا نازانین نرخه‌كه بۆ چه‌نده داده‌به‌زێت، ئه‌گه‌رچی ئێمه پێشتر سێ نرخمان پێشنیاز كرد بۆ لیژنه‌ی باڵای نه‌وت و غاز كه نرخی لیترێك به‌نزینی حكومی له‌نێوان 500 تا 600 تا 650 دیناردا بێت، به‌ڵام جارێ دیار نییه حكومه‌ت نرخ بۆ چه‌ند داده‌به‌زێنێت چونكه بڕیاری كۆتایی لای ئه‌وانه، ئه‌گه‌رچی تا نرخه‌كه‌ی نزم بێت و كوالێتییه‌كه‌ی به‌رزبێت بۆ خه‌ڵك باشتره".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هێشتا حكومه‌ت باسی هیچ نرخێكی بۆ به‌نزین نه‌كردوه.
سووته‌مه‌نی و كاره‌با
د. شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌باو دابینكردنی سووته‌مه‌نییه‌وه وتی: "وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندوه كه دوو وێستگه‌یان به‌هۆی دابین نه‌كردنی سووته‌مه‌نییه‌وه وه‌ستاون، یه‌كێكیان له سلێمانی و ئه‌وی دیكه‌یان له خورمه‌له‌یه، كه بڕێكی زۆر كاره‌با دابین ده‌كات و ده‌یخاته تۆڕی كاره‌بای نیشتمانییه‌وه".
وتیشی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه ئه‌و بودجه‌ی بۆ سیانه‌كردنه‌وه‌ی كاره‌با ته‌رخانده‌كرا، ئه‌ویش ئه‌مساڵ نه‌بووه، بۆیه بڕیاره وه‌زیری كاره‌باو سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن، بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی كاره‌باو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی به‌رده‌می".
خةندان
