شاندێكی وڵاتی سعودیە سەردانی هەولێر دەكا

شاندێكی وڵاتی سعودیە سەردانی هەولێر دەكا
چاوەڕوان دەكرێ سبەی شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی شاری هەولێر دەكات بە مەبەستی دەست پێ كردنی ئامادەكاری بۆ كردنەوەی كونسوڵگەریی سعودیە لە هەرێمی كوردستان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەست گەیشتوون، ماوەی دوو رۆژە شاندێكی باڵای وڵاتی سعودیە لە عێراقەو دەستیان بە ئامادەكاری كردووە بۆ كردنەوەی بالیۆزخانەی سعودیە لە عێراق.
وەك لە زانیاریەكاندا هاتووە، چاوەڕوان دەكرێ سبەی سێشەممە شاندەكەی وەزارەتی سعودیە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدارو كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێ كردنی دۆسیەی كونسوڵگەریی وڵاتی سعودیە لە هەرێمی كوردستان، كە هاوكات دەبێ لەگەڵ كردنەوەی بالیۆزخانەی سعودیە لە عێراق.
بەپێی ئامادەكاریەكان پێشبینی دەكرێ لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو لە بەغدا و هەولێر كونسوڵگەریی سعودیە بكرێتەوە، كە ئامانج لێی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە هەمەلایەنەكانی نێوان وڵاتی عێراق و سعودیە و لەلایەكی تر سعودیەو هەرێمی كوردستان.
Top