لە مێحوەری کەرکووک ١٠٠ داعش بەدەستی پێشمەرگە کوژارن و بریندار بوون
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی شارۆچكەی حەویجە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دوێنی لە میحوەری كەركووكەوە تیرۆریستانی داعش لە چەند قۆڵێكەوە هێرشیان هێنایە سەر پێشمەرگە و پێشمەرگە وەڵامی توندیانی دایەوە، بەو هۆیەوە 60 كەسیان كوژراوە و 40 كەسی دیكەیان بریندارە كە سەرجەمیان بە هۆی تۆپبارانی هێزەكانی پێشمەرگەوە لە لە باشووری شاری كەركووك ئەم زیانەیان پێگەیشتووە.
سەرچاوەكە گوتی: کوژراوەکان، دوو بەرپرسیی گەورەی تیرۆریستانی داعشیان تێدایە و سەرجەم بریندارەكان جەستەیان بڕاوەتەوە كە بەهۆی تۆپەكانی پێشمەرگەوە بووە و لە ئێستادا كوژراو و بریندارەكانیان لە نەخۆشخانەی حەویجەن .
