پێشمەرگە لە نێو شنگالدا هێرشێکی داعشی تێک شکاند
بەرپرسی دژەتیرۆری شنگال لیوا (وەحید كۆڤلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە بازاڕی سەروو و گەڕەکێکی نزیک ناوەندی شنگال تەقەیان کرد و ویستیان پێشڕەوی بکەن، بەڵام یەکڕاست هێزەکانی پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و بەرپەرچیان دانەوە و تێکیان شکاندن و زیانی گەورەیان پێگەیاندن.
(وەحید كۆڤلی)، ئاماژەیشی کرد، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە لە قۆڵی شنگال بۆردومان کرد، بەڵام تا ئێستا ئاماری کوژرا و بریندارانیان پێ نەگەیشتوون.
پێوەست بە ئازادکردنی یەکجارەکی شنگالیش، بەرپرسی دژە تیرۆری شنگال گوتیشی کە، چاوەڕوانی فەرمانی سەربازین، هەر کاتێک ئەو فەرمانە دەرچوو، ئەوا بە زووی تەواوەی شنگال ئازاد دەکەن.
