كەسکێ.. هێزەكانی پێشمەرگە زیاتر لە 25 چەكداری داعشیان كوشتووە و دەستیش بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنیدا گرتووە

 كەسکێ.. هێزەكانی پێشمەرگە زیاتر لە 25 چەكداری داعشیان كوشتووە و دەستیش بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنیدا گرتووە
ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە ناوچەی كەسكێ، پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگەیان دابوو، بەڵام پێشمەرگە یەکەوهەل لێیان هاتنەوە دەست و، زیاتر لە 25 چەكداریان لێ تۆپاندن؛ کۆمەڵە تەقەمەنی و چەکێکیشیان لێیان دەست کەوت.

فەرماندە مقەدەم (حسێن سەلیم) لە ناوچەكەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزێكی گەورەی تیرۆریستان خۆیانیان خستبوویە تفاق و، بەرەو پێشمەرگە دەهاتن و، دەیانویست ناوچە هەستیارەکەی كەسکێ داگیر بکەن، بەڵام لێیان هاتینەوە دەست و چاکمان لێ کوشتن و، چەکی قورسیشمان پێ بەجێ هێشتوونە؛ شەڕەکە هێشتایش دانەمرکاوەتەوە بەڵام، وا داعش لە هەڵاتنەوەدانە."
Top