پێشبینیی كەشناسی بۆ 24 كاژێری داهاتوو لە باشووری كوردستان
بەپێی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان: "ئاسمان لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و كەركووك هەوری تەواو دەبێت، لە دهۆك و سلێمانی پێشبینی بارینی بەفر و باران دەكرێت، بۆ پارێزگای هەولێر بارینی باران لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان پێشبینی دەكرێت و بۆ پارێزگای كەركووكیش پێشبینی نمە باران دەكرێت".
پلەكانی گەرما لە باشووری كوردستان بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزێن و كەشوهەوایەكی سارد روو لە باشووری كوردستان دەكات، ئەمە هەر بەپێی راگەیێندراوەكە.
رووداو
