ئەمڕۆ مووچە و بودجەی پێشمەرگە یەكلا دەبێتەوە
هیڤا حاجی، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە پەیامنێری راگەیاند؛ ئەگەر ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی بدات و پەسەندی بکات، مووچە و بودجەی پێشمەرگە لە کاتێکی زۆر نزیک دەگاتە هەرێمی کوردستان.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە مووچەی خۆی پێداگیری لە سەر خەرجكردن و زیادكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن، چونكە بەگوێرەی ئەركەكەی مووچەیەكی زۆر كەم وەردەگرن.
