كه‌مال كه‌ركوكی: یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌ركه چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، پرسی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به جددی هه‌نگای بۆ نردراوه و چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
كه‌مال كه‌ركوكی، به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك به خه‌ندانی راگه‌یاند: "له‌و كاته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوی بۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه كردووه ده‌رباره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌و پرسه به شێوه‌یه‌كی جدی هه‌نگاوی بۆ نراوه و چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
كه‌مال كه‌ركوكی وتی: "هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش دژی ئه‌و پرۆسه‌یه بوه‌ستنه‌وه ئه‌وا خه‌ڵكی كوردستان لێیان قبووڵ ناكات و به‌ر شه‌پۆلی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ون".
وتیشی: "كوردستان پێویستی به هێزێكی نیشتیمانی هه‌یه و هه‌ر هه‌وڵێكیش بۆ رێگری كردن لێی ئه‌نجامه‌كه‌ی به شكست كۆتایی دێت".
