ئه‌حمه‌د كانی: لەگەڵ گٶراندا ڕێک کەوتووین و، لەگەڵ لایەنەکانی تریشدا ئەوەندەمان نەماوە ڕێک کەوین
(ئه‌حمه‌د كانی) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه عێراقی و نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردن، وا خەریکین باسی چۆنیەتیی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ولێر دەکەین."
کانی گوتیشی: "له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ڕێک کەوتووینە هەر ئەوەندەی ماوە ده‌رئه‌نجامه‌كان ڕابگەیێنین. له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و، لایه‌نه ئیسلامییه‌كانیشدا، وا خه‌ریكە ڕێك دەکەوین، به‌ڵام چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و وردهكارییەکانی ئه‌و دابه‌شكردنه، هێشتا ماویەتی؛ هەتا نەیشیبڕینەوە، له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه باسی لێوه ناکەین".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ولێر نه‌به‌سراوه‌ته‌وه به هیچ پارێزگایه‌كی دیكه‌وە، به‌ڵكو به گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی ناو حكوومه‌ت خۆجێییەکەی هه‌ولێر، کارەکە دەبڕێتەوە و، سەر دەگرێت. ڕایشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر هیچ كۆسپێك نه‌یه‌ته پێشه‌وه، بەم زووانە داهاتوو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا ڕێك دەکەون.
