باشیک.. 13 تیرۆریستی داعش کوژران
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە قۆڵی باشیک مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردون و لەئاکامیشدا 13تیرۆریستی داعش کوژران وھەشتی دیکەشیان لێ برینداربوون.
(عیسمەت رەجەب)گوتیشی، جگە لە زیانی گیانی حەشارگەیەکی چەک وتەقەمەنی داعشیان تەقاندووەتەوە، کە بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنی تێدابوون.
