ئاوەدان كردنەوەی شەنگاڵ پێویستی بەماوەیەكی زۆر هەیە
نوری عوسمان هەروەها گوتی، داعش جگە لەوەی ناوچەكانی كوردی ئێزدی لەشەنگاڵ و دەوروبەری داگیر كردووە،بەشێكی زۆری شوێنەكانی تەقاندۆتەوەو هەندێكی دیكەشی لە دوای ئازادكردنەوەی لەلایەن هێزی پێشمەرگە بە بۆمبرێژكراوی بەجێی هێشتووە.
ئەوەشی خستەروو، ئەو وێرانكارییەی لەسەر دەستی داعش روویداوە، پێویستی بە بڕە پارەیەكی زۆر هەیە بۆ ئەوەی جارێكی تر بنیادبنرێتەوەو ناوچەكە ئاوەدان بكرێتەوە، هاوكات ماوەی چەند ساڵێكی پێویستە تا تەواوی سنورەكە بێتە ئاوەدان كردنەوە.
