سەدان خانوو لە بۆمب پاك كراوەتەوە

سەدان خانوو لە بۆمب پاك كراوەتەوە
بەرپرسی میحوەری زوممارو رۆژئاوای دیجلەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رای دەگەیەنێت، لەدوای ئازادكردنەوەی زوممار و بەشێك لە قەزای شەنگاڵ بە سەدان خانوو و دوكان و شوێنی گشتی كە تیرۆریستانی داعش بۆمب و TNTرێژ كراوە پاك كراوەتەوە.
زەعیم عەلی رایگەیاند، تیرۆریستانی داعش ناوچەو خانوو و شوێنێكی زۆریان لەدوای خۆیان بۆمب و TNT رێژ كردووە، ئەمەش مەترسی لەسەر ئەو خەڵكە دروست كردووە كە دەیانەوێ بگەڕێنەوە.
ئەوەشی خستەروو، لە دوای ئازادكردنەوەی ئەو ناوچانە، تیمەكانی ئەندازیاری هێزی پێشمەرگە هەڵمەتی پاككردنەوەی ئەو شوێنانەی كە بۆمب و TNT رێژ كراون دەست پێ كردووە، تا ئێستە نزیكەی 400 تا 450 شوێن پاك كراوەتەوە.
Top