تا ئێستە وادەی رزگاركردنەوەی موسڵ دیار نییە
شاخەوان عەبدوڵا پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، لەئێستا ئامادەكارییەكانی حكومەتی عێراق بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسۆنی ئازادكردنەوەی شاری موسڵ لە دەست تیرۆریستانی داعش.
راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی پرۆسەیەكی سەربازی گرنگ و هەروەها هەستیارە، بۆیە حكومەتی عێراق ئامادەكاری تەواو دەكا، بەڵام تا ئێستا وادەی ئەنجامدانی ئۆپراسۆنەكە دیار نییە.
شاخەوان عەبدوڵا هاوكات ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایشە، وتی، تا ئێستە سێ سەربازگە بۆ مەشق پێ كردنی نزیكەی 20 هەزار پۆلیس و سەربازی سوپای عێراق بە سەرپەرشتی وەزارەتی ناوەخۆ و بەرگری عێراق كراوەتەوە.
