لە نزیک مەخموور پێشمەرگە هێرشێكی داعشی تێكشكاند

لە نزیک مەخموور پێشمەرگە هێرشێكی داعشی تێكشكاند
شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر گوندی سوڵتان عەبدوڵا، بەڵام لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە لە و دەڤەرە تێكشكێنران و پاشكشەیان كرد.

جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری گوێر و مخمور د. ئاراس حەسۆ میرخان، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێڕی ڕاگەیاند: دوێنێ شەو چەكدارانی ڕیكخراوی تیرۆریستی داعش لە گوندی سوڵتان عەبدوڵای میحوەری مەخمور هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە تێكشكێنران و پاشەکشەیان پێ کرا.

جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری گوێر مەخمور بۆ پەیامنێر گوتی: لە ئێستادا بارودۆخ ئارامە و كۆنترۆڵی ئەو ناوچانە لەدەستی هێزی پێشمەرگەدایە.

Top