روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌سه‌ر پشوه‌كان
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر پشووی رۆژانی یه‌كشه‌ممه و سێشممه بڵاو ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌وام ئاساییه و تاقیكردنه‌وه‌كان راناگیرێن و پشوو نابێت، رۆژی سێشه‌ممه‌ش ته‌نها له قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی دهۆك پشوو نابێت و له په‌روه‌رده‌كانی تر پشوو ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی كرده پشووی ره‌سمی، ئه‌مه‌ش وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌ران كه رۆژی شه‌ممه به‌هۆی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د (د.خ) كرابووه پشوو.
فاتیح مه‌وله‌وی زاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌ممه كه ده‌كاته چواری مانگی كانوونی دووه‌م و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كراوه‌ته پشووی ره‌سمی، له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نابێته پیشوو.
فاتیح مه‌وله‌وی زاده وتی: "له‌و رۆژه‌دا ده‌وام ئاساییه و تاقیكردنه‌وه‌كان راناگیرێن و ئه‌و پشووه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناگرێته‌وه."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاشكراشیكرد كه رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 6ی كانوونی دووه‌م كه جه‌ژنی دامه‌زراندنی سوپای عیراقه و ساڵانه كراوه‌ته پشووی ره‌سمی، له سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان بێجگه له په‌روه‌رده‌ی دهۆك پشووه.
وتیشی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی دهۆك به‌هۆی ئاواره‌كانه‌وه، دره‌نگ ده‌ست به‌خوێندن كرا، بۆیه ئه‌و رۆژه ناكرێته پشوو".
فاتیح مه‌وله‌وی زاده روونیشیكرده‌وه كه له په‌روه‌رده‌كانی تری سه‌ر به وه‌زاره‌ت رۆژی سێشه‌ممه پشووه و تاقیكردنه‌وه‌كان به‌پێی خشته‌ی دیاریكراو ئه‌نجام ده‌درێن.
