مەسرور بارزانی: سەركەوتنی كوردستان مسۆگەره
ئه‌مڕۆ راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئه‌م په‌یامه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردوه، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی، پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و بریندارانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌م.
هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ له كاتێكدایه، كه ماوه‌ی پێنج
مانگه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه قاره‌مانانه له پێناو پاراستنی كوردستان و
دانیشتوانه‌كه‌ی، له‌بری هه‌موو جیهان دژ به دوژمنێكی دڕه‌نده ده‌جه‌نگێ و
سه‌ركه‌وتنیشی به‌ده‌ستهێناوه و دوژمنی تووشی شكستی گه‌وره كردووه. به‌ڵێن به
خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ین، كه هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین و هه‌موو توانای خۆمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ
بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له پارێزگاری كردن له كوردستان و ئه‌و به‌ها پیرۆزانه‌ی
شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان خۆیان بۆی كرده قوربانی.
به ده‌رفه‌تی ده‌زانم، سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م، بۆ
خۆڕاگریان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا هه‌بوون و
هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ركه‌وتنی كوردستان مسۆگه‌ره و به بڕوایه‌كی
پته‌وه‌وه بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش هه‌نگاو ده‌نێین.
دووباره ساڵی نوێ له هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبێت و هیوادارم ساڵی
نوێ، ساڵی خۆشی و كامه‌رانی بێت بۆ كوردستانیانی خۆشه‌ویست.
. براتان
مه‌سرور بارزانی
31/12/2014
