پێشمەرگە گوندێکی میحوەری مەخمووری کۆنترۆڵکردەوە

 پێشمەرگە گوندێکی میحوەری مەخمووری کۆنترۆڵکردەوە
بەرپرسی میحوەری مەخمووری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، کە لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا گوندی سوڵتان عەبدوڵلا لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە.

نەجات عەلی، بەرپرسی میحوەری مەخموور، رایگەیاند، کە لە گوندی سوڵتان عەبدوڵڵا ژمارەیەک تەرم و ئۆتۆمبێلی چەکدارانی داعش بەجێماوە.

کاژێر 10:30 ئەمڕۆ، هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ - مەخموور هێرشی بۆ سەر چەکدارانی داعش دەستپێکردووەو تا ئێستا بەردەوامە.







رووداو
Top