13پرۆژەیاسا لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كرا

13پرۆژەیاسا لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كرا
ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ژمارە 20ی بەرێوەبرد كە تیایدا 13 پرۆژە یاسا خوێندنەوەی یەكەمیان بۆكرا.


بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان سێ بڕگەی سەرەكی لە خۆی دەگرێت یەكەمیان: خستنە رووی 13 پرۆژە یاساو خوێندنەوەی یەكەمیان:

1-پرۆژە بڕیاری چۆڵكردن و تەسلیم كردنەوەی ئەو بینایانەی موڵكی گشتین

2-پرۆژە یاسای هەمواركردنی یاسای ژمارە 13ی ساڵی 2001 یاسای سندوقی خانەنشینی رۆژنامەوانی

3-پرۆژە یاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە 23ی ساڵی 2007

4-پرۆژە یاسای هەمواركردنەوەی یاسای هۆشبەرەكان ژمارە 68ساڵی 1965ی هەمواركراو

5-پرۆژە بریاری دەربارەی پلەبەندی وەزیفی و شوێنی دامەزراندنی دەرچوانی زانستە سیاسییەكان

6-پرۆژە یاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای دەسەڵاتی دادوەری و ماف لە كوردستان

7- پرۆژا یاسای دەستەی گشتی سەلامەتی و باشی بەرهەمە خۆماڵی و هاوردەكان لە هەرێم كوردستان

8-پرۆژە بریاری پلەی وەزیفی بۆ دەرچووانی زانستە سیاسییەكان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان

9-پرۆژە یاسای پاراستنی یەكێتی گەل و خاكی كوردستان- عیراق

10-پرۆژە یاسای دادانی نۆرێنگەی پزیشكی ددان

11-پرۆژە یاسای هیڵە گشتییەكانی دەستەبیەری كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان

12-پرۆژە یاسای هەمواركردنی سێیەمی یاسای پارێزەرایەتی ژمارە 17ی ساڵی 1999

13- پرۆژە بریاری تایبەت بە هەمواركردنی مووچەی پلە تایبەتییەكانی هەرسێ سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و فەرمانگەكانیان.

بڕگەی دووەمی دەنگدان لەسەر دانانی هەندێك لە ئەندامان بۆ سەر لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان بەپێی ماددەكانی 39 و 44 لە پەیڕ‌وی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان

بڕگەی سێیەمی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان تایبەتە ڕأگەیاندنی كۆتایی هاتنی خولی گرێدانی ساڵی دووەم لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن ڕێزدار سەرۆكی پەرلەمانەوە، بەپێی بڕگەی 2 لە ماددەی 17ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموواركراو.

لە ئێستاشدا گفتوگۆ دەكرێت لەسەر كۆتایی هاتنی خوولی گرێدانی ساڵی دووەم لە خوولی چوارەم .
Top