150قوتابی دیكەی پۆلی 12 وەردەگیرێن لەم بەشانە

150قوتابی دیكەی پۆلی 12 وەردەگیرێن لەم بەشانە
ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچوانی پۆلی (12) ئامادەیی بەشی زانستی دەكات، پەیمانگەی تەكنیكی كشتوكاڵی خەبات كە (3) سێ‌ بەش (ڕەزگەری، بەروبومی كێڵگەیی، پاراستنی ڕوەك) لە خۆدەگرێت، توانای وەرگرتنی (150) خوێندكاری دیكەی هەیە بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015).

بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەشی زانستی دەكات، ئەوانەی كە كۆنمرەیان لە نێوان (420-430)ەو دانیشتوی پارێزگای هەولێرن، سەردانی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەكنیكی كشتوكاڵی خەبات بكەن بۆ وەرگرتنی فۆرم تا ناویان بچێتە لیستی پێشبڕكێیەوە بۆ ئەوەی لە بەشەكانی ئەو پەیمانگەیە وەربگیرێن و، لە ساڵی (2014-2015) درێژە بەخوێندن بدەن.



هەروەها خوێندكاران ئاگادار دەكەین هەر خوێندكارێك كە لەبەشەكانی ئەو پەیمانگەیە وەرگیران مافی دابەزاندن و گواستنەوەیان نابێت، لەهەمان كاتدا دەبێت خوێندكار ئاگاداری ئەوە بێت كە پەیمانگە بەشی ناوخۆی نیە و، پێشكەشكردنی فۆرمێش لە ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێكەوتی (31/12/2014) دەست پێ‌ دەكات و تا ڕێكەوتی (8/1/2015) بەردەوام دەبێت.
Top