پەرلەمان راگەیێندراوێك لەسەر كڕینی ئۆتۆمبێلەكان بڵاودەكاتەوە
لە راگەیێندراوەکەی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە،" پرسی دابینكردنی ئۆتۆمبێل بۆ هاتوچۆی په‌رله‌مانتاران زۆر له‌قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر كرا و له‌پرسێكی ئیداری بۆ دابینكردن و نه‌هێشتنی گرفتی هاتوچۆی په‌رله‌مانتارانه‌وه، كه هیچ به‌هه‌ده‌ردانێكی سامانی گشتی تێدا نه‌بوو، به‌ره‌و ئاقارێكی دیکە بردرا".
هەروەها لە راگەیێندراوەکەی پەرلەماندا هاتووە:" سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان بڕیاریدا كه ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، بۆیه لێره‌دا لێدوانه‌كه‌ی په‌رله‌مانتار حاجی كاروان له‌باره‌ی كڕینی ئۆتۆمبێل، به‌ته‌واوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و رادهگەیێنین هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران بڕیاری كۆتاییه و به‌هیچ جۆرێ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی بۆ نییه ".
