داعش بە بەرچاوی خەڵکەوە پارەی بانکەکانی مووسڵ دەدزن
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت ڕەجەب)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی ئەو زانیاریانەی لە شایەتحاڵەکانەوە بە دەستمان گەیشتووە، ئەمڕۆ چەکدارانی داعش چوونەتە ناو لقی 112ـی بانکی ڕافیدەین ـ لە جادەی غازی لە ناوەڕاستی مووسڵ ــ و تاڵانیان کردووە و، پارەکەیان خستووەتە سێ ئۆتۆمبێلی کیاپاسەوە و، بردوویانە. پاشان دوو ئۆتۆمبێلی تری هەر لەو جۆرەیان هێناوە و، بەوانیش کۆڵێتر پارەیان ڕفاندووە."
(ڕەجەب) ڕوونیشی کردەوە، چەکدارانی کەتیبەکانی مووسڵ، لە دوڕێیانەکەی عەینجەحش لە باشووری مووسڵدا، تەقەیان لە تەکسییەک کردووە کە چوار چەکداری داعشی تێدا بوونە؛ دەڵێ دوویان کوژراون و، دووەکەی تریش بریندار کەتووونە.
شایانی باسە داعش پیێشتریش هەر لەو بانکە، نزیکەی سێملیار دیناری تریشی دزیبوو، کە پارەی مووچەی فەرمانبەران و، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بوو.
