مژده‌یه‌ك بۆ خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كان
دڵشاد شه‌عبان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به خه‌ندانی راگه‌یاند: "هه‌ندێك له‌و خوێندكارانه‌ی له زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كان ده‌خوێنن یان فه‌رمانبه‌رن یان پێشمه‌رگه‌ن، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی ئابووری خراپدایه و هاوڵاتیان به چه‌ند مانگ جارێك مووچه وه‌رده‌گرن، پێشنیازی بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا كردووه وه‌رگرتنی كرێی ئه‌و خوێندنه بكاته چه‌ند قیستێك، كه پێشتر به یه‌كجار وه‌رده‌گیرا".
راشیگه‌یاند: "خۆشبه‌ختانه وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیازه‌كه‌م ده‌ربڕی و بڕیاریداوه دانی پاره‌كه بكاته چوار قیست، ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره‌یه بۆ خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كان".
