جێگری وەزیری دەرەوەی چین گەیشتە هەولێر

جێگری وەزیری دەرەوەی چین گەیشتە هەولێر
ئەمڕۆ ئێوارە ژانگ مینگ، جێگری وەزیری دەرەوەی چین گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا و کاژێر 6 و نیوی ئێوارە گەیشتە نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەت.

فەلاح مستەفا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە جێگری وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان سبەی جێگری وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کونسوڵخانەی چین لە هەولێر دەکەنەوە. تا ئێستا 28 کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەولێر کراونەتەوە.
Top