سلێمانی: دوو كه‌س به 30 هه‌زار دۆلاری ساخته‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن
له راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی سلێمانیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، تیایدا هاتووه: پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و دانانی پلانێكی تۆكمه، له رۆژی 23-12-2014، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانیه‌وه پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی و به پێی ماده‌ی 221 له یاسای سزادان، توانرا دووكه‌س به‌ناوه‌كانی (ر، م، ق ) كورد و (ر، ح، ش) عه‌ره‌ب ده‌ستگیربكه‌ن.
هه‌روه‌ك هاتووه: له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا بڕی 30 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی ساخته‌یان له جۆری 100 دۆلاری له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی پێگیراوه، كه به‌نیاز بوون ساغی بكه‌نه‌وه پێش مامه‌ڵه كردن توانرا ده‌ستگیربكرێن و رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
خه‌ندان
