نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى له كونسولى میسر كرد
له دیدارێكدا به‌ڕێز كونسولى میسر سوپاسگوزاریى خۆى بۆ ئه‌م پێشوازییه نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى میسر گرنگییه‌كى تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانى له‌گه‌ڵ گه‌لى كورد و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌ویش هه‌موو تواناكانى خۆى به كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات، به تایبه‌تى له بواره‌كانى ئابوورى، كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا و هه‌وڵى ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ت بۆ كۆمپانیا میسرییه‌كان ده‌دات تا له هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه بۆ خوێندن ڕوو ده‌كه‌نه وڵاتى میسر.
كونسولى تازه‌ى میسر هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى كوردستان كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى له شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعشدا به ده‌ستیان هێناوه و پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدان كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه حكوومه‌ت و خه‌ڵكى میسر په‌رۆشى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى و ئارامین بۆ ناوچه‌كه به گشتى و هه‌رێمى كوردستان و عیراق به تایبه‌تى، هه‌موو ئاماده‌ییى میسرى بۆ هه‌ر پشتگیرى و هاوكارییه‌كیش ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له كونسولى تازه‌ى میسر له هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌موو پشتگیرى و هاوكارییهكیشى بۆ دووپات كرده‌وه. بارودۆخى ناوچه‌كه به گشتى و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌ردوولا به تایبه‌تى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو، كه تیایدا به‌ڕێز كونسولى كۆمارى میسر ده‌ستخۆشى له هه‌ردووو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال كرد و هیواى خواست بۆ هه‌موو كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا بگه‌نه چاره‌سه‌ر.
