بڕینی موچه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه
نه‌جیبه نه‌جیب، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی وتووه: به مه‌به‌ستی چاره‌كردنی كورتهێنانه‌كه‌ی بوودجه‌ی 2015، دوو ترلیۆن دینار له‌فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕدرێت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌و پله‌وپایانه دیاری ده‌كات، كه ده‌شێ مووچه‌كه‌یان كه‌م بكرێته‌وه.
وتیشی: هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆی سه‌رپشكه‌و بڕیاره‌كه نایگرێته‌وه، چونكه هه‌رێم هه‌ر له سه‌روبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه داراییه‌كه‌دا، مووچه‌ی پله باڵاكانی، كه‌م كردووه‌ته‌وه.
بڕیاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی 2015ی عێراق 2 ترلیۆن دینار له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێته‌وه كه له‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌بڕدرێت و بڕیاره دوای چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی دارایی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت موچه‌كه‌یان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه.
