لەكۆبانێ پێشمەرگە لەچەند شوێنێك پێشڕەوی دەكا

لەكۆبانێ پێشمەرگە لەچەند شوێنێك پێشڕەوی دەكا
شێروان سپێنداری فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رای دەگەیەنێت، هێزی پێشمەرگەی كوردستان و شەڕڤانان لە كۆبانێ چەند هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان تێكشاندووەو لە چەند شوێنێكیش پێشڕەویان كردووە.
ئاماژەیبەوەدا، شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە دوو قۆلەوە هێرشیان بۆ سەر هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان هێناوە، بەڵام بەرپەرچیان دراوەتەوەو تێكشێندراون.
راشیگەیاند، لەبەرپەرچی پێشمەرگەو شەڕڤانان داعش زیاتر لە 3 كوژراو و 6 برینداری هەبووە، هەروەها دوو هامەڕو كۆمەڵێك چەك و قەمەنی و پێداویستی سەربازی لێ بەجێماوە.
ئەوەشی خستەروو، هەر شەوی رابردوو پێشمەرگەو شەڕڤانان لە دوو شوێندا پێشڕەویان كردووە، بە تایبەتیش باڵەخانەیەك كەوتۆتە دەستمان كە بۆ لێدانی تیرۆرییستان سودی لێ وەردەگرین.
Top