میحوەری مەخموور.. هێرشی داعش لە چوار قۆڵەوە تێکشکێندرا

 میحوەری مەخموور.. هێرشی داعش لە چوار قۆڵەوە تێکشکێندرا
لە میحوەری مەخموور، داعش بە هەمەر و تانکی بۆمبڕێژکراو لە چوار قۆڵەوە هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە هێرشەکانیان تێکشکێندرا.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ- مەخموور، لەبارەی هێرشەکەوە رایگەیاند "داعش بە هەمەر و تانکی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کرد، بەڵام بە چەکی میلان لێیاندرا و هێرشەکەی داعشیان تێکشکاند".

سیروان بارزانی، سەبارەت بە زیانەکانی پێشمەرگە و داعش گوتی " تەنیا 1 پێشمەرگە بە سووکی برینداربووە و ژمارەیەک تەرمی داعشیش لەبەردەستی پێشمەرگەن".

سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ- مەخموور، گوتیشی " هەرچەند جاری یەکەمە داعش بە هەمەر و تانکی بۆمبڕێژکراو هێرشدەکات، بەڵام نەیانتوانی بێنە پێش و هەر لە هەمان شوێنی پێشوویانن".









رووداو
Top