دوو ئەمیر و ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران

دوو ئەمیر و ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران
هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەگورز وەشاندن لە تیرۆریستانی داعش بەردەوامەو شەوی رابردوو دوو ئەمیر و ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كوژراون.
بە پێی زانیاریەكان، درەنگانی شەوی رابردوو هێزی پێشمەرگە هاوەنبارانی تیرۆریستانی داعش دەكات لە ناو شەنگاڵ و دەوروبەری و داعش زیانێكی زۆری بەردەكەوێ.
زەعیم عەلی بەرماندەی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، بە پێی زانیاریە بە دەست گەیشتوەكان، لەو هێرش و هاوەن و تۆپبارانكردنی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگە 2 ئەمیری داعش و 8 تا 10 تیرۆریستی دیكەی داعش كوژراون و لەگەڵ دەیان برینداریان هەیە.
ئاماژەیبەوەشدا، داعش هیچ توانایەكی نەماوە ناچار داوایان كردووە هێز لە باعەج و ناوچەكانی دەروبەری بۆ شەنگاڵ بچێ، چەند هێزێكی بچوك گەیشتون بەڵام توانایان نییە، بۆیە لەچەند شوێنێكی بەرز بە قەناس تەقە دەكەن و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە وریایەوە مامەڵە دەكات بۆ ئەوەی زیانیان بەر نەكەوێ.
Top