كه‌مپینی با پێشمه‌رگه‌ ببه‌خشرێت له‌ پێشینه‌كان بەردەوامە

كه‌مپینی با پێشمه‌رگه‌ ببه‌خشرێت له‌ پێشینه‌كان بەردەوامە
ئه‌مرۆ " 27 / 12 " له‌ شاری هه‌ولێری كه‌مپینی با پێشمه‌رگه‌ ببه‌خشرێت له‌ پێشینه‌كان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو مانگه‌ كاره‌كانی ده‌ست پێكردوه‌ .

له‌ كۆنگره‌كه‌ تیشك خرایه‌ سه‌ر چۆنیه‌تی كاره‌كانی كه‌مپین و سه‌ردانه‌كان بۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌، ئەحمەد كوانی چاڵاكوانی كۆمەڵگای مەدەنی بە ماڵپەری گوڵانی راگەیاند" بەهۆی ئەو هەڵومەرجەی بەسەر كوردستان و عیراق هات بەگشتی بەهۆی هاتنی تیرۆیستان پێشمەرگە وەك سیمبولی نەتەوەی كورد زۆر ئازایانە رووبەرویان بوونەوە كوردستانیان پاراست ئێمەش وەكو رێكخراوەكانی كۆمەڵگایی مەدەنی و چاڵاكوانان وەك وەفایەك بۆ بەرحودانی پێشمەرگە بۆ باشتركردنی بیژێوی ژیانیان هەڵساین بە راگەیاندنی ئەم كەمپینەیە، هەروەها گوتیشی" ئێستاشدا چاوه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین بۆ جێ به‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌ بریاره‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌لن .ئه‌م كه‌مپینه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار واژوی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان كۆكردته‌وه‌ .كاری ئاینده‌ش به‌ دوا داچوون ده‌بیت بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ .
ئەحمەدكاوانی ئاماژە بەوە دەكات ئەوان ئاگادارنین لەو جۆرە كەمپینەیە لە هیچ پاریزگایەكی تر هەبێت بەڵام ئەگەر لە هەر شوێنیكی تر كەمپین هەبێت دەست خۆشیان لێ دەكەین و هەموومان ئامانجمان خزمەتكردنە بە پێشمەرگە.
Top